-لە ساڵی 1956 لە شاری #کفری# هاتبووە دنیاوە
-باکی تورکمان و لە هۆزی (ونداوی) و دایکی ناوی
(گوڵە باخ محەمەد شاسوار) کورد و لە هۆزی (زەنگنە) بوو..
- هەرچەند شەهید پێشتر بە دکتۆر ناسرابوو،
بەڵام دەرچووی کۆلیژ نەبوو، بەڵکوتە دەرچووی
(پەیمانگای پزیشکی فیرتەرنەری) بەغدا بوو،
- دوای گەڕانەوە لە بەغدا بەهۆی خاڵوانەوە
دەچێتە گوندی (بنەکە)ی #گەرمیان#،
لەوێ دەکەوێتەداوی خۆشەویستی کچێک بەناوی (فاتیمە) .
لەکاتی هێرشەکانی ئەنفالی 3 بۆ سەرگەرمیان..
دەچێتە سەر ڕێگای کۆچی خەڵک و چاوی بە خانەوادەی
خۆشەویستە پاکیزەکەی دەکەوێ، لەوێ هەلیان بۆ دەرەخسێت
سوێند بۆ یەکتری دەخۆن (یا بۆ یەک..یا بۆ گڵ) بن..
بەداخەوە پاش چەند ڕۆژێک فاتیمە بەرشاڵاوی ئەنفال دەکەوێت،
دواتر ئاتیلایش وەک پارتیزانێکی دوای ئەنفال
لەگەڵ هەڤاڵ (عوسمان حاجی مەحمود) و هەڤاڵەکانی دەمێنێتەوە،
دوای سێ ساڵ درێژەدان بە خەبات..لە ڕاپەرینی 1991
دوابەدوای ڕزگارکردنی (کفری) و (سلێمان بەگ) ...
لە شەرێکی بەرگری قارەمانانەدا شەهید دەکرێت..[1]
ڕاستکردنەوە لە لایەن فریاد زەنگەنە[2]