ئارد خوەی لێ کرد و بێژنگ خوەی لێ کرد بە دارا.
خوە: وشەیەکە تایبەت بەشێوەزاری کرمانجی ژووروو، واتە: ئارەقکردنەوە (فەرهەنگی خاڵ)، بێژنگ: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ بێژانەوەی ئارد بەکاردێت، ئاردێک کە شێی کردبێتەوە، بە بێژنگ نابێژرێتەوە، چونکە هەموو کونی بێژنگەکە دەگرێت، بۆ ئەوەی بێژنگەکە بەکار بهێنرێتەوە، بە داریکدا هەڵدەواسرێت، تا وشک ببێتەوە. دواتر دەتەکێنرێت و بەکاردێتەوە. بۆ دوو هاوڕێ بەکاردێت، کە لەیەک زویرببن و لەیەک دوور بکەونەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,638
Donnez votre avis sur ce produit!