بۆ خوێندنی ساڵی 2013 ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان دیاریکراو زانکۆی سلێمانی لەڕیزبەندی (8555)ی جیهان و یەکەمی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانە.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: بەپێی ڕیزبەندییەکە، کە ساڵانە لەلایەن دەزگای توێژینەوەی زانستی وێبۆمەتریکی ئیسپانی-یەوە بڵاودەکرێتەوە، زانکۆی سلێمانی لەناو سەرجەم زانکۆ ئەهلی و حکومییەکاندا یەکەمی هەرێمی کوردستانە و شەشەمی سەرجەم زانکۆکانی عێراقە.
لەسەر ئاستی جیهانیش زانکۆی سلێمانی لەپلەی (8555) جیهاندایە.
دەزگای توێژینەوەی زانستی وێبۆمەتریکی ئیسپانی ساڵانە ڕیزبەندی بۆ زانکۆکانی جیهان دەکات لەسەر بنەمای بەئەنجامگەیاندنی توێژینەوەو داهێنان، هەرچەندە قسه و تێبینی زۆر لەسەر ئەم ڕیزبەندیه و "رادەیی زنستی" بوونی هەیە.
- 04-08-2013
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 11,494
Donnez votre avis sur ce produit!