لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایدەگەنێت کە تەنها لە مانگی تەمموزدا، 329 پسوڵەی سەرپێچیکراوه و 7 شوێنی جیاجیاش داخراون.
عوسمان ئەبو بەکر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 5 هەزارو 878 سەردانی جۆراوجۆرمان کردووە، هەروەها تەنها لە مانگی تەمموزدا 329 پسوڵەی سەرپێچیکراوه و 7 شوێنی جیاجیاش داخراون.
راشیگەیاند: 200 تۆن خواردن و خواردەمەنی ماوە بەسەرچوو دەستیان بەسەردا گیراوه و له و ڕێژەیەش 130 تۆنیان لەلایەن خاوەنەکانیانەوە ئاگادارکراوینەتەوە.
PUKmedia سەفین ئەحمەد – سلێمانی
- 04-08-2013
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 9,345
Donnez votre avis sur ce produit!