وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی هەرێمێکی سەربەخۆ لە بۆ کوردانی سووریا، دەڵێت کوردەکانی سووریا لە یەک شوێن کۆنەبوونەتەوە تاوەکوو وەکوو کوردستانی باشوور هەرێمی سەربەخۆیان هەبێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسیئەنادۆڵوتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانی سووریا لوئەی سافی ڕایگەیاند: ئەگەر کۆنفرانسی جنێڤ 2 سەرکەوتوو نەبێت، ئەوا ناوچەکە ڕووبەڕووی دابەشبوونێکی گەورە دەبێت و شەڕ لە سەرانسەری ناوچەکە پەرە دەسێنێ.
لوئەی سافی لە کۆنفرانسی چارەسەری دیموکراتی بۆ سووریا لە زانکۆی بۆسنا، وتی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا، نزیکە.
سافی لە بارەی کوردانی سووریاوە وتی: کوردانی سووریا وەکوو کوردانی ئێراق لە یەک ناوچەی تایبەتدا ناژین، بۆیە ناتوانن بەبێ شەڕ وڵات یا ناوچەیەکی سەربەخۆ بۆ خۆیان دابمەزرێنن. لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کورد و عەرەب تێکەڵن، بە پێی مێژوو نیوەی زیاتری سووریاییەکان بە ڕەسەن کوردن، بۆیە ڕاگەیاندنی ناوچە یا دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی زەحمەتە. ئێمە لەو باوەڕەداین لە کۆمەڵگەیەکدا کە یاسا سەروەربێ ئەوا هیچ جۆرە جێگەیەک بۆ نەتەوەپەرستی نامێنێ.
وتیشی، زۆربەی ئەندامانی هاوپەیمانیی نیشمانی کورد لە دژی ڕاگەیاندنی ناوچە یا وڵاتێکی سەربەخۆی کوردین. ئێمەیش وەکوو هاوپەیمانیی نیشتمانی سووریا داوای سیستمێک دەکەین کە باوەش بۆ هەموو پێکهاتەکان بە شێوەیەکی یەکسان بکاتەوە.
-05-12-2013
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 8,708
Donnez votre avis sur ce produit!