گەنجێکی تری کورد بەناوی عوسمان کە نازناوەکەی خالید کوردی-یە، لە سووریا کوژراوە و ئەمڕۆش ماڵپەرێکی نزیک لە مەلا کرێکار ئەمیری پێشووی ئەنسار ئیسلام بڵاویکردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری دوربین، ئەو گەنجە لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان گەیشتۆتە سووریا بە مەبەستی جیهاد کردن و هەر لەوێش پەیوەندی کردووە بە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق-شام کە لەئێستادا بە #داعش# ناویان دەرکردووە.
بەپێی ماڵپەری دوربین، ئەو گەنجە خەڵکی شارۆچکەی #هەڵەبجە#یە و لەشەڕ و پێکدادانەکانی شاری دێرزور کە بەناوچەیەکی گەرمی شەڕی نێوان چەکدارە توندرەوە ئیسلامییەکان و حکومەتی سووریا ناوزەد دەکرێت کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگاکانی ئاساییشی هەرێمی کوردستان نزیکەی 200 گەنجە لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو سووریا بە مەبەستی جیهادکردن ڕۆشتوون و لەو مەیدانەشدا تاوەکوو ئێستا یانزە گەنجیان لێ کوژراوە.
-18-12-2013
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,959
Donnez votre avis sur ce produit!