خەندان- سۆران کەریم
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ئاماری تاوان و ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی ساڵی 2013ی خستەڕوو، کە تیایدا زیاتر لە هەزار تاوان و ڕووداو تۆمارکراون، له و ئامارەدا ئەوەخراوەتەڕوو، کە لەساڵی ڕابردوودا 24 تاوانی کوشتنی پیاوان بەمەبەست و بەهەڵە تۆمارکراون، بەڵام تاوانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە چاو ساڵی 2012دا کەمی کردووە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، کە وێنەیەکی دراوە بەخەندان، لەماوەی ساڵی 2013 دا هەزار و 60 تاوان و ڕووداوی جۆراوجۆر لەسنورەکەدا تۆمارکراون. لە ئامارەکەدا ڕوونکراوەتەوە، کە 866 تاوانیان ئاشکراکراون، بەڵام 259 یان بەئاشکرانەکراوی ماونەتەوە.
لە ئامارەکەدا ڕوونکراوەتەوە، کە 11 تاوانی کوشتنی پیاوان بەمەبەست و 13 تاوانی کوشتنی پیاوان بەهەڵه و سێ حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان و 11 حاڵەتی خنکان بەئاو و هەشت حاڵەتی خنکان بەپەت، ئەنجامدراون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ساڵی 2012دا، ژمارەی تاوانەکان جیابوازبوون و کوشتنی پیاوان بەمەبەست 22 تاوان تۆمارکراوە کە تەنها پێنجیان ئەنجامدەرانی ئاشکرا نەکراون، هەروەها سێ حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان هەبووە و دوو تاوانی کوشتن بەهەڵەشە تۆمارکراوە.
بەپێی ئامارەکە، هەر لە ساڵی 2013دا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان 53 حاڵەتی بەدڕەوشتی و 36 تاوانی ساختەکاری و 192 تاوانی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندی و 13 تاوانی ڕفاندن و 527 تاوانی شەڕکردنی جۆراوجۆر ڕوویانداوە.
لە سنووری گەرمیاندا و لە ساڵی ڕابردوودا 53 تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل و 140 تاوانی دزی قورس تۆمارکراون. بەڵام بەراورد بە ساڵی 2012، خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن کەمیکردووە کە لەوساڵەدا 226 حاڵەت تۆمارکراوە، لە گەڵ تۆمارکردنی 10 تاوانی بەدڕەوشتی و 520 شەرکردنی جواروجۆر و 158 دزی لە جۆری دزییە گرنگەکان.
- 10-01-2014
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,292
Donnez votre avis sur ce produit!