ئەمرۆ چوارشەممە 29ی کانونی دووەمی 2014، پەیمانگای پزیشکی دادوەری هەرێمی کوردستان ئاماری گیانلەدەستدانی ساڵی ڕابردووی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا کە لەشاری هەولێر بەئامادەبوونی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو، د. یاسین کەریم بەرێوەبەری پەیمانگای پزیشکی دادوەری هەرێم ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو دوو هەزار و 950 کەس بە هۆکاری جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە، له و ژمارەیەش 969 کەس کە دەکاتە زۆرترین ڕێژە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بووە.
ئەوەشی ڕوونکردەوە: بەشێوەیەکی گشتی لە هەولێر زۆرترین ڕێژە تۆمار کراوە کە دەگاتە 887 حاڵەتی گیانلەدەستدان، شاری سلێمانیش بەپلەی دووەم دێت کە 825 حاڵەتی مردن هەبووە و 646 حاڵەتیش لەشاری دهۆک تۆمارکراوە، ئەوەی دەمێنێتەوە لەهەریەکە لەقەزاکانی کۆیە و سۆران و ڕانیە و کەلار و دەربەندیخان و شارەزور و قەڵادزێ تۆمارکراون.
بەرێوەبەری پەیمانگای پزیشکی دادوەری وتیشی: له و ڕێژەیەی گیانیان لەدەستداوە دوو هەزار و 13 کەسیان ڕەگەزی نێرن و 937ی دیکەش لەرەگەزی مێن.
جگە لە ڕووداوەکانی هاتوچۆش، حاڵەتەکانی سووتان و مردن بە گوللە و خنکان و چەندین هۆکاری دیکە له و ڕێژەی گیانلەدەستدانەدا تۆمار کراوە.
- 29-01-2014
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,243
Donnez votre avis sur ce produit!