کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکانی شاری کەلار، هەریەک لە قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان، لەگەڵ چەند لیژنەیەکی هاوبەشی چاودێری بازرگانی و ئابووری ئاسایش سەردانی نانەواخانە و سەمونخانەکانیان کرد.
لە ڕاگەیندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، حیکمەت ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان ڕاگەیاند: "بۆ بەدواداچوونی کاری نانەواخانە و سەمونخانەکانی سنووری شاری کەلار، بەسەر پەرشتی جەلال نوری قایمقامی قەزای کەلار و چەند لیژنەیەک سەردانی زیاتر لە 30 نانەواخانە و سەمونخانەمان کرد و پشکنینی پێویستمان بۆکردن لەڕووی کێش و مەرجەکانی ترەوە".
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان، وتیشی: "بەهۆی سەرپێچی کردن لە کێشی گونکی نان و سەمونەکانیان پسولەی بانگهێشتمان بۆ 14 نانەواخانە و سەمونخانە کردووە و غەرامەکراون.
حیکمەت ئەحمەد، ئاماژەی بەوەشدا: پێشتر لەگەڵ نوێنەری سەرجەم نانەواخانە و سەمونخانەکان بڕی کێشی گونک بۆ نان و سەمون دیاریکراوە و خۆیان ڕازی بوون لەسەری، بەڵام بەشێکیان له و کێشە کەمتر دەیفرۆشن بە هاوڵاتیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بەپێی ڕێنماییەکان، دەبێت لە هەموو نانەواخانە و سەمونخانەکاندا، 1000 گرام، هەویر کە دەکرێت بەنان یان سەمون بە 1000 دینار بفرۆشرێت.
- 20-02-2014
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,299
Donnez votre avis sur ce produit!