بەهۆی نزیکبونەوەی چەکدارانی داعش لەناوچەکەیان و بەردەوامی پێکدادانەکانیان لەگەڵ هێزەکانی سوپا، زیاتر لە 300 خێزانی کورد و عەرەب شارۆچکەی سەعدیە بەره و ناوچە ئارامەکان جێدەهێڵن.
ئاودێر محەمەد، ئاوێنەنیوز: بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیە، ئەحمەد زڕگوشی ئەمڕۆ هەینی، بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، بەهۆکاری خراپی دۆخی ئەمنی چەند ڕۆژێکە دەوامی فەرمانگەکان ڕاگیراوە و زیاتر لە 300 خێزان کورد و عەرەب ناحیەکەیان جێهێشتوە.
پێشتر سەرچاوەیەک ئەمنی بەرپرس لەناحیەی سەعدیە ڕایگەیاند، شەوی پێنجشەممە لەکاتژمێر 2ی شه و بۆ 6ی بەیانی پێکدادان لەنێوان یەکەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی ڕێکحراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام (داعش) ڕویداوە.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی خانەقین، سەمیر محەمەد، بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، لێشاوی کۆچی خەڵکی ناوچەکانی دیالە بەتایبەت ئه و جێگانەی دۆخی ئەمنیان دژوارە گرفتی جۆربەجۆری بۆ دروستکردون بەتایبەتیش گرفتی نیشتەجێبون.
- 21-02-2014
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,213
Donnez votre avis sur ce produit!