خەندان - ڕەهێل سەمەد
لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتیمانی کوتانی منداڵان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان کە بڕیارە سبەی دەست پێبکات، 13 هەزار منداڵ لە ئاوارەکانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان دەکوترێن.
د.خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: بڕیارە سبەی (6ی نیسانی 2014) هەڵمەتی نیشتیمانی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دەست پێدەکات و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
د. خالس قادر وتی: "له و هەڵمەتەدا 690 هەزار منداڵ تەمەن خوار پێنج ساڵ (کوترابن یان نەکوترابن) دەکوترێن".
ئاماژەشی بەوەدا کە هاوکات 13 هەزار منداڵی تر لە ئاوارەکانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان له و هەڵمەتەدا دەکوترێن.
سەبارەت به و نەخۆشیە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: "ماوەی 14 ساڵە ئه و نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، بەڵام بەهۆی هاتنی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی تری عیراق مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئه و نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆیە وەزارەتی تەندروستی ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر".
- 05-04-2014
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 12,510
Donnez votre avis sur ce produit!