لەدوای دستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، ڕێژەی ئه و ئۆتۆمۆبێلانەی کە سەرپێچی ڕێنماییەکانی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەکەن ڕوولە زیاد بوونە و وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت: دەستیان بەسەر زیاتر لە 50 ئۆتۆمۆبێل گرتووە کە سەرپێچییان لە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە.
بەهەمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت بەخەندان ڕایگەیاند: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند ئۆتۆمۆبێل دەرچووە کە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژارندان سەرپێچیان کردووە و لەکامێرای چاودێریان داوە.
وتیشی: " نزیکەی 200 پسوڵەی ئاگادارکردنەوە لەسنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ئه و شۆفێرانە کراوە کە سەرپێچیان کردووە".
بەهەمەن عەبدوڵڵا ئەوەشی ڕخستەڕوو کە 50 ئۆتۆمۆبێل لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتۆچۆی سلێمانی دەستیان بەسەرداگیراوه و بەپێی جۆری سەرپێچیەکەیان سزای یاسای دەدرێن.
13 ڕۆژ بەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت و لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا، بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی کردووە کە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە، بەڵام ڕۆژبەڕۆژ سەرپێچی شۆفێران ڕوو لە زیادبوون دەکات.
- 13-04-2014
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,942
Donnez votre avis sur ce produit!