خەندان- سەعید محەمەد گۆران
بەمەبەستی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12 ی ئامادەیی، تەنها لە سنووری پەروەردەی خەبات، هەزار و 311 خوێندکار بەشداریی تاقیکردنەوەبوون.
مامۆستا عیسا بۆتانی، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پەروەردەی خەبات بە خەندانی ڕاگەیاند" بەمەبەستی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەرانسەری سنووری پەروەردەی خەبات هەزار و 311 قوتابی بەشداربوون، کە 889یان لە لقی وێژەیی و422ی دیکەش لە لقی زانستین و لە نێوانیشیاندا قوتابی دەرەکی هەیە.
عومەر حەمەد برایم بەڕێوەبەری پەروەردەی خەبات بە یاوەری سەرپەرشتیاری یەکەم و ستافی ڕاگەیاندن سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی سەنتەری قەزای خەبات و ناحیەی دارەشەکران و کەورگۆسک و ڕزگاری کرد.
بەڕێوەبەری پەروەردەی خەبات ڕایگەیاند: لەمیانی ئه و بەسەرکردنەوەیەدا وێڕای بەدواداچوون بۆ لە ئامادەکارییەکان و دابینکردنی پێداویستیەکان، لە ئاستی زانستیی خوێندکارەکانیشی کۆڵیوەتەوە، داوای لە مامۆستایانیش کرد پەیڕەوی شێوازێکی پەروەردەییانە بکەن و بەتەنگ ئەوەوە بن کە خوێندکاران لە کەشوهەوایەکی ئاسوودەدا تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن.
- 13-04-2014
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 9,242
Donnez votre avis sur ce produit!