- لە ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای دیالە، حەوت تەقینەوە بە دوای یەکدا ڕوویاندا، کە بەهۆی ئەو تەقینانەوە یەکهاوڵاتی بریندار بووەو سێ خانووش ڕووخێنران.
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:14 خولەک، بوومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی هەژاند و سەرچاوەیەکی کەشناسی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 4.2 پلەبووە.
- شێخ مەحمود سورچی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی کە هاوکات نوێنەری تاڵەبانیە له و پارێزگایە ئەمڕۆ، ڕایگەیاند، لەگەڵ عارف ڕوشدی ئەندامی یەدەگی سەرکردایەتی یەکێتی وازی لەیەکێتی هێناوه و چووە ناو ڕیزەکانی پارتی-یەوه و دوێنێش لەلقی پارتی لەئاکرێ پێشوازی لێکراوە.
- کرێکارێک لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار لە کاتی کارکردندا دیوار بە سەرییدا دەڕوخێت و گیان لە دەستدەدات.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 11,590
Donnez votre avis sur ce produit!