ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئایاری 2014، د. عیسمەت محەمەد، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی خاتوو لیقا، ئەندام پەرلەمانی عیراق، قوتابخانەی ئاوارەکانی پارێزگای ئەنباری لە شاری هەولێر بەسەرکردەوە.
لە میانەی سەردانەکەیدا وەزیری پەروەردە ژووری مامۆستایان و هۆڵەکانی خوێندنی هەردوو قوتابخانەی دواناوەندی سەیوانی تێکەڵاو و کاژوانی بنەڕەتی، کە تایبەتن بە ئاوارەکانی پارێزگای ئەنبار لە شاری هەولێر بەسەرکردەوە و گوێی لە سەرنج و تێبینی مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەکان گرت و بەڵێنی پێدان هەموو پێداویستیەکانی خوێندنیان بۆ دابین بکات.
لە وتەیەکیدا وەزیری پەروەردە وتی: "ئێمە لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییەک بۆ ئاوارەکان دەکەین بۆ ئەوەی ئەم ساڵی خوێندنیان بە فیڕۆ نەچێت وبەردەوام دەبین لەگەڵیان تا دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان".
لە هەرێمی کوردستان چوار قوتابخانە بۆ ئاوارەکانی پارێزگای ئەنبار تەرخان کراوە، کە دووانیان لە شاری هەولێرن و دووانیش لە شارۆچکەی شەقڵاوه، کە نزیکەی 3000 قوتابی لە خۆ دەگرن و پرۆگرامی خوێندنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەخوێنن.
- 14-05-2014
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,994
Donnez votre avis sur ce produit!