دوای ڕووداوەکانی مووسڵ و ناوچەکانی نزیک سنووری هەرێمی کوردستان، بەهۆی داڕووخانی سوپای عێراقییەوە بۆشاییەکی سەربازی و ئەمنی هاتەکایەوە و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی پارێزگەی نەینەوا ئاوارە بوون و ڕوویان لە ناوچە ئارامەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگە کرد.
بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان و پێکهاتە ئیتنی و ئاینییەکان و پاراستنی دامودەزگەی گشتی و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان چووە ئەو ناوچانەی کە سوپای عێراق لێیان کشاوەتەوە.
داوا لە هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش دەکەم زۆر بە وریاییەوە سنوورەکانی کوردستان و سەروماڵی خەڵکی ئەو ناوچانە و دەزگا گشتییەکان بپارێزن و ڕێگە بە هیچ سەرپێچی و سنووربەزاندنێک نەدەن.
گەلەکەشمان دڵنیا دەکەینەوە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دەزگە ئەمنییەکانی هەرێم بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن ئارامی و ئاسایشی کوردستان بکەوێتە بەر مەترسی.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
13-06-2014
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,530
Donnez votre avis sur ce produit!