لە دایکبووی 1998 و دانیشتووی #هەڵەبجە#یە، لە ئێستادا 2014 خوێندکاری 12ی ئامادەیییە. هەر لە منداڵییەوە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن، توانیویەتی تا ڕادەیەکی باش دەربکەوێت و بناسرێت و خەڵکانێکی زۆر گوێی لێبگرن، وەکوو خۆی ئاماژەی بۆ دەکات، دەیەوێت ئەو خەیاڵانەی هەیەتی بیان کات بە ڕاستی. لە ئێستادا سەرقاڵی ژەنینی ئامێری پیانۆیە.
بە ستایلێکی سووننەتی گۆرانی دەچڕێت، توانایەکی باشی هەیە لە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندان #مەزهەری خالقی#، #محەمەدی ماملێ# و #عەدنان کەریم#.
ساڵی 2022 هاوسەرگیری لەگەڵ موزیکژەن #ڕێبین سالار# کردووە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,781
Donnez votre avis sur ce produit!