جەماوەری تێکۆشەری کوردستان وەک هەمووان دەزانین دۆخی هەرێمی کوردستان بەچ قۆناغێکی دژواردا تێدەپەرێت هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە درێژایی هەزارو پەنجا کیلۆمەتر لە سەنگەری بەرگری خاکو نەتەوەکەیاندان هەرێمی کوردستانو خەڵکەتێکۆشەرەکەی باوەشیان بۆ یەک ملیۆنو نیو ئاوارە کردۆتەوە، نەخۆشخانەکانمان لە پێشوازی دەیان برینداری سەنگەرەکانی بەرگرین، ئێمەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەوز ڕۆژانە لە خزمەتی خانەوادەی شەهیدانو بریندارەکانو پرسی پێشمەرگەو ئاوارەکانو خەمی خەڵکین، بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک پەرلەمانتارو ڕاگەیاندنی نابەرپرس کە درکی هەستیاری دۆخی کوردستانو یەکریزی نیشتیمانی ناکەن وەک پیشەی هەمیشەییان کەوتونەتە وێزەی یەکێتیو دوکەڵیکیان دروست کردوە کە بۆنی ئاگرێکی گەورەی لێدێت.
ئێمە لێرەوە ئاگاداریان دەکەینەوە ئەگەر لەم ساتە بەدواوە کۆتایی بەو چەواشەکاریەکانتان دەهێنن باشە ئەگینا ئێمەش بێدەنگی دەشکێنینو هەرچی بەڵگەنامەی فەرمی کە لامان پارێزراوە دەیخەینە بەردەم ڕای گشتی، ئەوسا دەردەکەویت کێ لەخەمی خەڵکەو کێش شەڕی خۆی دەکات، بۆیە ئەم ڕاگەیەنراوە کۆتایی پشوو درێژیمانە بەرامبەرتان، چونکە خواستی ئێمە هەست کردنە بە بەرپرسیاریەتی دۆخەکەو، خەڵکی کوردستانیش باش دەزانن به چ مەرامێک تەنها دژایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن.
فراکسیۆنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
2014/8/30
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,517
Donnez votre avis sur ce produit!