نازەنین عوسمان حەسەن لە 02-09-1956 لەشاری کۆیە لە گەڕەکی بەفریقەندی چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوە.
پۆلی یەکەمی سەرەتایی لە خوێندنگەی ئامینەی کچان و لە پۆلی دووەمی سەرەتاییشدا دەچێتە خوێندنگای زانستیی کوڕان، لای باوکی کە مامۆستا بووە لەو خوێندنگەیە، لەپۆلی سێی سەرەتایی دەگوێزنەوە بۆ شاری هەولێر، بەهۆی هاتنی (حەرەس قەومی)ی بەعسییەکانەوە بۆ شاری کۆیە.
ئەو لەوبارەیەوە دەڵێت: (ئێمەش وەک ماڵێکی سیاسی بەرچاو نەماندەتوانی بمێنینەوەو نەخۆشییەکی باوکم بوو بە بیانوو بۆ گواستنەوەی و ئیتر لە هەولێر نیشتەجێ بووین).
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,915
Donnez votre avis sur ce produit!