کامەران عەبدە ساڵح
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، ژمارەیەک لە باخچەی ساوایان لە ڕانیە، تائێستا ماڵی ئاوارەیان تێدا نیشتەجێیە، پەروەردەی ڕانیەش چاوەڕوانی سەرووی خۆی دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئه و گرفتە.
یوسف ناودەشتی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە، بە خەندانی ڕاگەیاند: لەکۆی 29 باخچەی ساوایان لەسنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، 12 باخچەیان ماڵی ئاوارەیان تێدا نیشتەجێیە.
وتیشی: بەپێی ئه و بەدواداچوونەی ئەنجاممانداوە، لەئێستادا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، هیچ شوێنێکی ئەوتۆ نیە بۆ ئەوەی خێزانە ئاوارەکانی ناو ئه و 12 باخچەیەی بۆ بگوێزرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ چارەسەرکردنی ئه و گرفتە، پەیوەندییان بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کردووە و چاوەڕوانی بڕیاری سەرووی خۆیان دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، کە جیاواز لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمساڵی خوێندن، هیچ قوتابخانە و خوێندنگەیەک ماڵی ئاوارەی تێدا نیە.
لەسنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە،بڕیارە 153 قوتابخانە و خوێندنگە و 29 باخچەی ساوایان و سێ پەیمانگا کە بریتین لە پەیمانگاکانی هونەرەجوانەکان، وەرزش و کۆمپیوتەر، بۆ ئەمساڵی خوێندن دەوامیان تێدا بکرێت.
- 10-09-2014
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 11,974
Donnez votre avis sur ce produit!