ئە حمەد عارف (بە ڕێنووسی لاتینی: Ahmed Arîf) لە دایکبووی 1927 لە گەڕەکی خانچەپەکی #ئامەد# و کۆچکردووی 1991 ئەنقەرەی پایتە ختی تورکیا، شاعیرێکی بە ڕەچەڵەک کوردی باکوورە کە هۆنراوە کانی بە زمانی تورکی هۆنیوەتەوە.
ناوی درووستی ئەحمەد عارف حیکمە ت ئۆنال (Ahmed Önal) ە لە شاری ئامەد (دیاربە کر) گەورەبووە و خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکە ی (#سوێرەک#) دە ست پێکردووە و ناوەندیی لە شاری #ئورفا# و پاشتر لە شاری (ئە فیون #حە سار#) تە واو کردووە. خوێندنی زانکۆی لە ئەنقەرە لە بە شی فە لسە فە خوێندووە و پێی تە واو نە کراوە بەهۆی جموجۆڵی سیاسیی و زیندانیکردنی. ساڵی 1950 دە گیرێت و دووساڵ زیندانی دەکرێت. بەرهەم وشیعرەکانی ئەحمەد عارف ئەگەرچی بە زمان تورکین، بە ڵام بە هەست و خوستی کوردانە هۆنراونەتەوە و ژان و هەنسکی کوردەواریی پێوە دیارە.
شیعرە کان کە بە تورکبن لە ساڵانی 1940-1955 لە گۆڤارە کانی ئە وسا دێنە وە شاندن. یەکەم پەرتووکی ساڵی 1968بەناوی (Hasretinden Prangalar Eskittim) :کەلەبچەکانم لەحەسرەتی تۆ داڕزاند) ناودەنگێکی زۆری بەدەستهێنا و تا نها چل جارچاپکراوەتەوە و وەرگێڕراوەتە سەر زمانی کوردی. هە ندێک هەڵبەستەکانی لەلایەن گۆرانیبێژی کورد #ئەحمەد کایا# کراوەنەتە گۆرانی. پاش کۆچکردنی 1991 نووسین و شیعرەکانی
کۆدەکرێنەوە کە زۆربەیان لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بەپەرش و بڵاوی بڵاوکرابوونەوە لە دووتوێی پە ڕتووکێک بە ناوی (Yurdum Benim Şahdamarım: وارێ من شادە مارێ من) ساڵی 2003 چاپ دەکرێت کە هەندێک لە بەرهەمی بڵاونەکراوەشی لە خۆگرتووە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,727
Donnez votre avis sur ce produit!