ماوەی چەند ڕۆژێکە هەندێ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕاست و چەپ کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی لێدوانی کۆمەڵێک بەرپرس و کادیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربارەی ئەوەی گوایە دەسەڵاتەکانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی؛ جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کەم کراونەتەوه و، بێ ئەوەی کرۆکی بابەتەکە بزانن، هەر لە خۆیانەوە لێکدانەوە و شیکردنەوەی سەیر و سەمەرەی بۆ دەکەن!.
ئەم هەرایە لە کاتێکدایە کە دیاریکردنی ئه و دەسەڵاتانە، بە تەواوی بە هەماهەنگی و ڕێککەوتن لەگەڵ خودی بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران کراوە و، تەنانەت دەقی بڕیاری دیاریکردنی دەسەڵاتەکانیش کە بەڕێز سەرۆک وەزیران ئیمزای لەسەر کردووە، لە نووسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران خۆی ئامادە کراوە.
بۆ ڕێگەگرتن له و هەموو قسە و لێدوانە بێبنەمایانە، چاوەڕێی ئەوەمان دەکرد کە بەڕێز قوباد تاڵەبانی خۆی؛ هەم دەزگا و ناوەندەکانی حیزبەکەی له و ڕێککەوتن و هەماهەنگییە ئاگادار بکردایەتەوه!، هەمیش لێدوانێکی یەکلاکەرەوە دەربارەی ئەم پرسە بدات و، کۆتایی به و هەموو قسەڵۆکانە بێنێت کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەردەوام لە بەرپرسان و کادیرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە؛ دەیگوازنەوە.
سامی ئەرگۆشی
سکرتێری ڕۆژنامەوانیی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
2ی ئۆکتۆبەری 2014
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 9,156
Donnez votre avis sur ce produit!