ناوی تەواوی عەبدوڵڵای کوڕی فەتحوڵڵا ئاغای ڕەزاوە. لە ساڵی 1922 لە ڕەزاو لەدایکبووە. لە ڕەزاو دەستی بە خوێندن کردووە و، پاشان چووەتە سنە لای زانای بەرزی کورد ئایەتوڵڵا مەردۆخی خەریکی خوێندنی ئیسلامی بووە. دواتریش لای چەند زانایەکی تر ڕێزمان و ڕەوانبێژی خوێندووە. ئیتر گەڕاوەتەوە زێدو مەڵبەندەکەی خۆی و بووەتە نووسەری تایبەتی (حەسەن خانی ڕەزاو) و ئیتر بە میرزا عەدوس ناسراوە و پاشان لە کاری دەوڵەتیدا دامەزراوە و دواتر بووە بە بەڕێوەبەری شارەوانی مەریوان. لە ساڵی 1985 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,169
Donnez votre avis sur ce produit!