کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان....
خەڵکی خۆڕاگرو تێکۆشەری #کەرکووک#...
جارێکی تر تیرۆریستانی شکستخواردوی #داعش# و ئەوانەشی چاویان بە ئازادی و سەرفەرازی و خۆشگوزەرانی کوردستان بە گشتی و شارە سەربەرزو کۆڵنەدەرەکەی ئێوە (کەرکووک) هەڵنایەو دەیانەوێت بەم هەوڵە نەزۆک و ترسنۆکانەیان کامەرانی و ئارامی ئێوە تێکبدەن و خۆشی و ئاهەنگی سەرکەوتنە یەکلەدوای یەکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سەرجەم بەرەکان کاڵبکەنەوە، بەڵام خۆشیان چاک دەزانن خەونەکانیان نەزۆک و بەتاڵەو خەیاڵیان خاوە، چونکە ئێوەی کەرکووکی لەسەر تێکۆشان و کۆڵنەدان و قوربانیدان و لە پێناو ئازادی سەرتاسەری کوردستان و بە کوردستانیکردنی شارەکەتان ڕاهاتون و، کانیاوی جەستەی ئێوە دەیان ساڵە لە پێناو برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکانی شارەکەتان خوێنی لێدەچۆڕێ، بەڵام ڕەنگە دوژمنەکانی ئازادی هەتا ئێستەش ئێوەو پێشمەرگە قارەمانەکانتان نەناسن، هەر دوێنێ بوو جلەولا و سەعدیەو مەخمورو گوێر و تەللوەرد و ناوچە کوردستانیەکانی دیکەیان لە چنگی ڕەش و دڵی پڕ لە قینیان دەرهێناو ئازاد کرد، سبەینێش بستێک لە خاکە پیرۆزەکەتان نامێنێ ئاڵای کوردستانی لەسەر هەڵنەکەین و نەشەکێتەوە.
کەرکووکیانی سەربەرز، کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان...
درود و سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدەکانی دوێنێ ی ئێوەو سەرجەم شەهیدانی کوردستان،سەربەرزی و خۆڕاگری زیاتر بۆ ئێوەو تێکڕای کوردستانیان لە هەموو پارچەکانی تر.
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,412
Donnez votre avis sur ce produit!