هاونیشتمانیانی خۆراگر
لاوانی ناسیونالیست
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ڕادەگەینین کە کات ژمێر 4 پاش نیوەرۆی ڕۆژی چوارشەمە پاش نیوەرۆی ڕۆژی چوارشەمە 31-12-2014 هاورێ تێکۆشەر و کوردپەروەر و ڕۆڵەی بە جەربۆزەی ناو ڕیزەکانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، هاورێ " سیاوەش مورادیان " ناسراو بە هاورێ " شێربەگ " لە شەرێکی قارەمانەی دژی " داعش " لە 300 میتری شاری " شەنگال " بە دەستی جنایت کارانی " داعش " شەهید کرا.
هاورێ شێربەگ لە 18-11-2014 لە گەڵ ئەو تیمە لە پێشمەرگە گیان لە سەر دەستەکانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کە بە مەبەستی شەڕ دژی داعش و بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان چوون و لە 17 دیسامبری 2014 لە قۆڵی ڕۆژئاوای کوردستانەوە، هێرش دەکەنە سەر چەکدارانی " داعش " لە شاری " شەنگال " و تا کاتی شەهید کرانی جوامێرانە وەک پێشمەرگەی کوردستان و ڕۆڵەی بە وەفاو چاونەترسی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە سەنگەری بەرگری لە خاک و خەڵکی کوردستان دا مایەوە.
کۆمیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بەم بۆنە دڵتەزێنەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی کاک سیاوەش و شاری کورد پەروەری مەهاباد و سەرجەم کوردستانیان بە گشتی و هاوسەنگەرانی ناو ڕیزەکانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە تایبەتی دەکات و هیوادارین ڕێگای پڕ لە شانازی هاوری شەهیدمان کاک " سیاوەش مورادیان " پڕ ڕێبوار بێت.
بژی کورد
پایدار بێت کوردستان
کۆمیتەی ناوەندی
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
01-01-2015
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 11,853
Donnez votre avis sur ce produit!