تەوراتێکی کۆن کە 200 ساڵ پێش ئێستا لە کوردستان نووسراوەتەوە، دوای چەندین جار شوێنگۆڕین گەیێندرایە ئیسرائیل.
ئەم تەوراتە، ماوەیەک لەلای پۆلیسی نهێنی سەدام حوسێنی سەرۆکی پێشووتری ڕژێمی عێراق هەڵگیرابوو، ڕۆژی پێنجشەممەش گەێندرایە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە قودس و لەمەودواش بۆ نوێژی ڕۆژانە لە وەزارەتەکە بەکاردێت.
تەوراتەکە ماوەیەکی زۆر ئەم شوێن و ئەو شوێنی پێکراوە، سەرەتا لە دوای شەڕی دووەمی کەنداوەوە هێزە ئەمریکییەکان لەنێو چەند ئەرشیفێک لە بەغدا دۆزیانەوە و بردیان بۆ باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئوردن، ساڵی پاریش گەیێندرایە ئیسرائیل.
ماوەی 7 مانگ شارەزایان لە ئیسرائیل خەریکی چاککردنەوەی کتێبەکە بوون تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ئیاڤیگدۆر لیڤەرمان، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ستافێکی وەزارەتی دەرەوە و چەندین کوردی جوولەکەی ئەو وڵاتە تەوراتەکە نیشاندرا.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل قەدەری ئەو کتێبە بە قەدەری گەلی ئیسرائیل دەچوێنێ و دەڵێت: گەشتەکەی ئەم تەوراتە لە کوردستانەوە بۆ بەغدا، عەمان و دواتر بۆ ئیسرائیل وەکو گەشتی گەلی ئیسرائیلە هەروەها دەشڵێت: خەڵک هەوڵی لەناوبردنمان دەدەن، بەڵام لە کۆتاییدا هەر دەگەینە خاکی ئیسرائیل.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا لەمبارەیەوە دەڵێت: زۆربەی تەوراتە کۆنەکان لەسەر چەرمی مانگا نووسراونەتەوە، بەڵام ئەم تەوراتە جیاوازە و لە باکووری عێراق (باشووری کوردستان بە ئاوی هەنار لەسەر پێشتی ئاسک نووسراوەتەوە.
- 23-01-2015
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,249
Donnez votre avis sur ce produit!