$باشووری کوردستان$
- داعش لە بەرزاییەکانی سوڵتان عەبدوڵڵا و تل شەعیرەوە لە سێ قۆڵەوە هێرشیانکردە سەر خاڵەکانی هێزی #پێشمەرگە#ی کوردستان و پێشمەرگەش هێرشەکەیان تێکشکاند و حەوت لاشەیان لێ بەجێماوە.
$رۆژئاوای کوردستان$
- دوای ئازادکردنی شارۆچکەی تل حەمیس لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە، هێزەکانی #یەپەگە# و #یەپەژە# بەردەوامیان بە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆیاندا بەمەبەستی ڕزگارکردنی شارۆچکەی تل بەراک، لەئەنجامدا توانیان ئەو ناوچە گرنگە بەتەواوی ئازاد بکەن و لە ژێر دەستی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆستی #داعش# دەری بهێنن.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 14,245