روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، 15 مارسی 2011 کە دەستپێکی شەڕەکەیە 215 هەزار کوژراومان
تۆمارکردووە.
بەڕێوبەری ڕوانگەکە، ڕامی عبدالرحمن، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند " 215 هەزارو پێنج سەدو هەژدە کوژراومان هەیە لەماوەی ئەم 4 ساڵەی شەڕدا، کە لە نێوانیاندا 66 هەزار و سەدونۆ هاوڵاتی مەدەنی هەیە " ئەوەشی ئاشکرا کرد لە سەرەتای مانگی فبرایری ڕابوردووە وە زیاتر لە 5 هەزار کەس بونەتە قوربانی کردەوە توندوتیژیەکان.
لە نێو کوژراوەکانیشدا 10 هەزار و هەشت سەد و هەشت منداڵ هەیە، لە لایەکی تریشەوە 39 هەزار و دوو سەد و بیست وحەوت چەکداری ئۆپۆزسێۆن کوژراون کە لە نێوانیاندا چەکداری کورد و سوریشی هەیە.
هێزەکانی ڕژێم 46 هەزار و 138 سەربازی لەدەست داوە کە 30 هەزار و شەش سەد و شەست ودوو کەسیان لە ڕیزی هێزەکانی بەرگری بوون و 647 سەربازی دیکەیان سەر بە بەرەکانی حزب اللە بوون و 2727 سەربازی دیکەیان شیعە مەزهەب بوون و لە وڵاتانی ترەوە هاتون.
جێی ئاماژەپێدانیشە کە 3147 تەرمی هاوڵاتی دیکەش هەیە کە تاکو ئێستا نەتوانراوە بناسرێنەوە..
سەرچاوە / العربیە
نیگا حەمە کاکە
- 16-03-2015
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,741
Donnez votre avis sur ce produit!