بابامردۆخ ڕوحانی لە ساڵی 1923ی زایینی لە گوندی کاشتەر لە ناوچەی سنە لە دایک بوو. خوێندنی زانستە کۆنەکانی لە لای باوکی(شێخ حەبیبوڵڵای مودەڕیس) دەست پێکرد. دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندنەکەی چوو بۆ لای مەلا محەممەد مودەڕیسی گورجی و بەدیعوززەمانی مەهی سنەیی. بابا مەردووخ هەندێک نووسراوەی هەیە لە بوارەکانی: فیقە، تەفسیر، بیرکاری، لۆجیک، عرووز، قافیە و هتد. بەناوبانگترین نووسراوەکەی کتێبی(مێژووی ناودارانی کورد)ە (بە فارسی: تاریخ مشاهیر کرد) کە بە زمانی فارسی نووسراوە. مەردووخ دوای تەواوکردنی خوێندنی زانستە کۆنەکان، چوو بۆ تاران و لەوێ دەستی کرد بە خوێندنی زانستە ئەکادەمیکەکان لە زانکۆی تاران. لە مامۆستا بەناوبانگەکانی ئەو، لەو سەردەمەدا بەدیعوززەمانی فرووزانفەر (بە فارسی: بدیع الزمان فروزانفر) و محەممەدی شەهابی بوون.
مەردۆخ دوای تەواو کردنی زانکۆ، گەڕاوە بۆ کوردستان و دەستی کرد بە مامۆستایی لە خوێندنگەیەکان. بابا مەردۆخی ڕۆحانی لە 17ی کانوونی دووەمی 1989ی زایینی لە شاری تاران بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 8,801
Donnez votre avis sur ce produit!