یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" ڕایگەیاند کە لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی مانگی ڕابردووی نێوان هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە و چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش 1342 چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری شەڕ و بەرخۆدانی هێزەکانی یەپەگە و یەپەژەی مانگی ئاداری لە دژی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە هەرێمی جزیرەی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا 1342 چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون و تەرمی 202 چەکداریان کەوتوەتە دەست شەڕڤانان.
ئەوەش خراوەتەڕوو لەو شەڕانەدا بڕێکی زۆر لە چەک و جبەخانە و ئۆتۆمبێلی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کەوتوونەتە دەست شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی "یەپەگە" ڕاشیگەیاندووە کە لەماوەی مانگی ڕابردوودا 61 شەڕڤانی یەپەگە لە بەرخۆدانەکاندا گیانیان لەدەست داوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە دژی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەمشێوەیە خراوەتەڕوو:
-هێزەکانمان 74 چالاکی و ئۆپەراسیۆنیان پێکهێناوە.
- هێزەکانمان بەشداری 55 شەڕ و پێکدادانیان کردوە.
23 -چالاکی و هێرش و ئۆپەراسیۆن ئەنجامەکانیان نادیارە.
- دوژمن بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو دوو هێرشی خۆکوژی ئەنجامداوە.
1342- چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون.
- تەرمی 202 چەکداری داعش کەوتونەتە دەست شەڕڤانان.
9 - چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەدیل گیراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم ئامێر و چەکانەی لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێندراون:
23 - ئۆتۆمبێل
2 - چەکی دۆشکە
1 - تانک
1 - ئەمبوڵانس
5 - مۆتۆرسکلێت
1 -هاوەن
1 - تراکتۆر
هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماری ئەو چەک ئامێرانەی لەو مانگەدا کەوتونەتە دەستی شەڕڤانان بەمشێوەیە خراوەتەڕوو:
334 - چەکی کڵاشینکۆف و 32 هەزار و 800 فیشەک و 90 مەخزەن.
41 - چەکی بی کەی سی و 14 هەزار و 700 فیشەک.
- 40 چەکی ئار بی جی جۆری بی.7
212 – ڕومانە.
1 - هاوەنی 120 ملم.
11 –ئۆتۆمبێل.
5 – هامەر.
2 - ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری بچووک.
3 – بارهەڵگری گەورە.
1 – ئەمبوڵانس.
14 –کۆمپیوتەر.
16 - چەکی بڕنەو.
5 -دۆشکەی 12 و نیوو
2 -دۆشکەی 14 و نیوو
540 -گولەی دۆشکە
51 - تاقمی مەخزەن
16 -جیهازی بێتەل
5 -سندوق گولەی دۆشکەی 12 و نیوو
4 - چەکی قەناس
2 -دووربین
10 - جانتای تەندروستی
- 4 مۆتۆرسکێڵت
466 -مین
1 -تۆپی جۆری 57 ملم
2 -مینوبوس
2 -ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو
3 -چەکی جۆری ئێم 16
3 - تاپڕ
8 -دەمانچە
4 - تەلەفۆن
1 - بەرهەڵگری پڕ لە دەرمان
8 - موشەکی گراند
3 -تراکتۆر