بڕیاری گواستنەوەی قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگا ئیسلامیەکانی سەر بەوەزارەتی ئەوقاف بۆ سەر وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا "دوای دیراسەیەکی قوڵ و گفتوگۆیەکی فراوان و هەمەلایەنەی وەزارەتەکانی ئەوقاف و پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ناوخۆ و ڕۆشنبیری و لاوان و ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئاینی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و چەندین کەس و لایەنی شارەزای بواری ئیسلامی بووە و لەبەرژەوەندی گشتی خوێندنی ئیسلامی و مامۆستا و قوتابی و خوێندکارانی قوتابخانە و پەیمانگا ئیسلامیەکانی کوردستانە و بەپێویستی دەزانین سوودەکانی ئەم بڕیارە بەم چەند خاڵە کورت بکەینەوە:
1- قوتابی و خوێنکارانی قوتابخانە و پەیمانگە ئیسلامیەکان لەپاڵ وانە ئیسلامی و فیقهیەکاندا"وانەی زانستی و مرۆیی زیاتر دەخوێنن کە شارەزایی زیاتریان لەبوارە جیاجیاکاندا پێدەبەخشێ.
2- هەلی درێژەدان بەخوێندنی باڵا و قبوڵکردنی زیاتریان لەکۆلیژ و پەیمانگەکانی کوردستان و هەژمارکردنی بڕوانامەکانیان لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم بۆ فەراهەم دەکات.
3- مامۆستایانی پەیمانگە و قوتابخانە ئیسلامیەکان هەمان ئیمتیازاتی مادی و مەعنەوی مامۆستاکانی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵایان دەبێت.
4- سیستمی خوێندنی ئیسلامی باشتر یەکدەخرێت و ڕێکدەخرێتەوە و کۆتایی بەو فرە تەفسیر و شیکردنەوەی دەق و فەرمودانە دێت کە لەوانەکاندا هەبوو "وەهەندێ جار دەبووە هۆی شپرزەکردنی قوتابیان لەڕوی فیکریەوە. "
5- وەزارەتی ئەوقاف دوای ئەم بڕیارە زیاتر دەستکراوە دەبێت بۆ گرنگیدان بەحوجرەکان و پێگەیاندن و ئامادەکردنی وتارخوێن و پێشنوێژی شارەزا و لێهاتوو بۆ مزگەوتەکانی کوردستان و باشتر دەیپەردەژێتە سەر ڕێکخستنەوە و باشتر بەکارهێنانی وەقفەکان و سیستمی حەج و عومرە و پێکەوەژیانی ئاینی و پرۆژە جۆراوجۆرەکانی دیکەی وەزارەت
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 8,779
Donnez votre avis sur ce produit!