- ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی یەپەگە ئەنجامی چالاکی و ئۆپەراسیۆنەکانیان لە کانتۆنی کۆبانێ و جەزیرە ڕاگەیاند، کە 15 گوندیان ئازادکردوە و 33 چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیش کوژراون.
- بەهۆی خۆپیشاندانی دانیشتوانی چەند گوندێکی سەر بە ناوچەی پشدەر بەهۆی جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانیان بۆ گەڕانەوە و دروستکردنی خانوو لە سەر زەویەکانیان لە ئوردووگای بەستەستێن، لە ئێستادا ڕێگەی نێوان ڕانیە - قەڵادزێ داخراوە و هێزێکی زۆری پۆلیس و ئاسایشیش بڵاوەیان پێ کراوە و لە ڕیزی خۆپیشاندەران و پۆلیسیشدا بریندار هەیە.
- شەوی ڕابردوو لە چەند گەڕەکێکی شاری کەلار ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سوتێنران و پۆلیسی گەرمیانیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.
- دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی لەخورماتو ڕێگرییان لەفەوجی تایبەتی سەرۆک کۆمارکردو چەکیان کردن، لەئەمشەودا چەند هاوڵاتییەکی ئەو قەزایە ڕوبەڕوی حەشدی شەعبی بونەتەوەو پاشەکشەیان پێ کردون.
- چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە میحوەری سنۆنێ هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەڵام جگە لەزیانە مادییەکان 17 کوژراویان لێکەوتەوە.
- وەک پشتیوانییەک بۆ خۆپێشاندانی هاونیشتمانیانی مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کورد لە باکووری کوردستان و لە شاری ئامەد خۆپیشاندانێکیان سازکرد.
- دوو برا لە دەریاچەی دوکاندا خنکان.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 12,917
Donnez votre avis sur ce produit!