ساڵی 1980 لە #سنە# لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی هەر لەو شارە تەواو کردووە و ساڵی 2001 بەشداری ڕێزەکانی گەریلا بووە، 16-11-2006 لە تارانی پایتەخت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراوە و دوای 18 مانگ زیندان و ئەشکەنجەدان، لەدادگایەکی 10 خولەکی و بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان- #پەکەکە#، سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، شەهید عەلی حەیدەریان لەنامەیەک دا باسی ئەوە دەکات کە، کاتێک داوام لە دادوەرەکە کرد کە بەڵگەی ئەو تۆمەتانەم پێشان بدات، دادوەر لە وەڵام دا وتی سزای دۆسیە سیاسییەکان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەردەکرێت، من تەنیا دەیخوێنمەوە، دوای ئەو نادادگایە دیسان دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی ئێڤین و لە09-05-2010 دا لە هەمان زیندان لە تاران لەسێدارە درا.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 12,860
Donnez votre avis sur ce produit!