وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کوژرانی 10 هەزار چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریتسی داعشی لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا لە هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بۆسەر مۆڵگەکانی ئه و ڕێکخراوە توندڕەوە لە عیراق و سوریادا، ڕاگەیاند.
ئەنتۆنی بلینکن جێگری وەزیری دەرەوەی ئە مریکا ڕایگەیاند: "لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان، داعش زیانی زۆری پێگەیشتووە و زیاتر لە 10 هەزار چەکداری ئه و ڕێکخراوە توندڕەوە، کوژراون".
بلینکن وتیشی: "داعش بۆ نۆ مانگ دەچێت، دەستی بەسەر 25%ی خاکی عیراقدا گرتووە، بەڵام له و ماوەیەدا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، زۆرێک لە چەک و تەقەمەنی ئه و ڕێکخراوەی تێکشکاندووە و ژمارەیەکی زۆری چەکدارەکانیشی لەناوبردووە".
دوێنێ سێ شەممە، بلینکن بەشداریی کرد لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا سازکرا و تێیدا وڵاتانی بەشدار، پشتگیریی و پشتیوانی خۆ یان بۆ ئه و پلانە سەربازییە دەربڕی کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عیراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی هەردوو پارێزگای ئەنبار و نەینەوا، پێشنیاری کرد.
- 03-06-2015
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 14,563
Donnez votre avis sur ce produit!