دوێنێ سێشەممە ڕێکخراوێکی عیراقی ناحکومی ڕایگەیاند، نزیکەی 46 هەزار کەس لەماوەی ساڵی ڕابردوودا له و جەنگانەدا کوژراون کە له دژی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگاکانی خۆرهەڵات و باکوور و خۆرئاوای وڵات ئەنجامدراون.
کەمپینی جەماوەری نیشتمانی بۆ خستنەناوی تەقینەوەکانی عیراق بۆ ناو لیستی تاوانەکانی جینۆساید کە بە حەشد ناسراوە لەبەیاننامەیەکدا کە بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کەوتنی موسڵەوە بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، قەبارەی ئه و زیانانەی هێزە ئەمنییە عیراقییەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی له مێژووی کەوتنی موسڵ لە 10ی حوەزیرانی ساڵی ڕابردووەوە پێشکەشیان کردووە گەیشتووەتە نزیکەی 40 هەزار شەهید و 25 هەزار بریندار و سێ هەزار بێسەروشوێن.
هەر له و بەیاننامەیەدا هاتووە کە زیانەکانی هێزەکانی پێشمەرگەش گەیشتووەتە سێ هەزار شەهید و نزیکەی 7500 بریندار و نزیکەی 250 بێسەروشوێن و چارەنووس نادیاریشیان هەیە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە هەر له و ماوەیەدا قوربانییەکانی هێزەکانی سەحوە و چەکدارانی هۆزەکانیش، گەیشتووەتە سێ هەزار شەهید و نزیکەی 500 بێسەروشوێن.
ئه و کەمپینە لەمیانەی بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەش داوە کە عیراق له و ماوەیەدا خراپترین قەیرانی مرۆیی لە مێژوویدا بەخۆیەوە بینووە کە ئەویش گەورەترین کۆچپێکردنە لەماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا و ژمارەی ئاوارەکانی پارێزگا و شارەکان لە چوار ملیۆن نزیک بووەتەوە.
له عەرەبییەوە: والی عەلی
- 10-06-2015
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,151
Donnez votre avis sur ce produit!