لەو ماوەیەدا و دوابەدوای پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، کۆمەڵێک ماڵپەڕ و کەناڵی ڕاگەیاندن نابەرپرسانە بابەتی دوور لە ڕاستی بڵاودەکەنەوه و لە خۆیانەوە ڕا بۆ کۆسرەت ڕەسوڵ دادەتاشن، لێرەوە بە پێویستی دەزانین بەم ڕوونکردنەوەیە وەڵامی ئەم درۆ و چەواشەکارییانە بدەینەوە:
یەکەم: کۆسرەت ڕەسوڵ هەمیشە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و گەلەکەمانی لا لە هەموو شت گرنگتر بووه و هەمیشەش لەگەڵ پرۆسەی دیموکراتی بووه و دژی ڕای تاکەکەسی و فەردانیەته و ئاشکراشە کە جەنابیان لەگەڵ سیستەمی پەرلەمانیە بۆ هەرێمی کوردستان.
دووەم: هەمیشه و بە درێژایی پێشهات و ڕووداوەکان، بەڕێز کۆسرەت ڕەسول لەگەڵ سازان و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان بووه و ڕای وابووە تەنانەت لەگەڵ نەیار و ناحەزانیش دەبێت بە گفتوگۆ و سازان و لێک تێگەیشتن پرسەکان چارەسەر بکرێن دوور لە دەمارگرژی و بەکارهێنانی زمانی زبر.
سێیەم: دەربارەی ڕای ڕەسمی “ی.ن.ک” لە ئێستادا وتەبێژی ڕەسمی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نوێنەرایەتی ڕای حزب دەکات و هەر شتێکی ڕەسمی و تایبەت بە حزب هەبێت لەلایەن عیماد ئەحمەدەوە ڕادەگەیەنرێت.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
24-06-2015
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,176
Donnez votre avis sur ce produit!