بەهۆی کار و کەندنەوە وە، پەیکەری شێرێکی بەردین لەناوچەی (کەڵەکچی)سەر بە پارێزگای دهۆک دەرکەوت،لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆکەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا، دەرکەوت پەیکەرەکە پاشماوەی دەوڵەتێکی کۆنی کوردستانە لە نێوان ساڵانی 1500 بۆ 1350 پ.ز،کەئەویش دەوڵەتی میتانیە.
میتانیەکان بە بەشێک لە مێژووی کورد دادەنرێن لە1500 بۆ 1350 پ.ز لە باشورو باکورو ڕۆژئاوای کوردوستان ژیاون،پایتەختەکەیان ناوی (واشۆکانی)بوە دەکەوێتە نزیک شاری سەرێکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان،هەروەها یەکێک بوون لە دەوڵەتە گەورەکانی ناوچەکە شان بە شانی وڵاتانی میسر و ئاشورو بابلی و پەیوەندی بتەویان بە فیرعەونەکانی میسرەوە هەبوە کچی پاشای میتانی توشتراتا شوی بەفیرعەونی میسر ئەمن حۆتبی سێیەم کردوە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,129
Donnez votre avis sur ce produit!