رۆژنیوز هۆشمەند کوردی
بە پێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی #گەرمیان#، ڕێژەی خنکانی گەنجان لە ڕووباری #سیروان# لە هەشت مانگی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەشت مانگی ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە، بەرپرسی ڕێکخراوێکیش ئاماژە بەوە دەکات، کە حکومەت هۆکاری پلە یەکە لە زیادبوونی خنکانی گەنجان.
نیعمەت عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لەماوەی هەشت مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا لە گەرمیان هەشت گەنج بەهۆی مەلەکردنەوە خنکاون، کە گەنجێک له بەنداوی #باوە شاسوار# بووە و حەوت گەنجی تریان لەسەر ڕووباری سیروان بووە لە ناوچە جیاجیاکانی گەرمیان و چوار گەنجیش لە خنکان ڕزگارکراون.
ناوبراو، وتیشی: بە پێی ئەو ئامارەی لەبەردەستدایە ساڵی 2014 لە گەرمیان 10 گەنج لە گەرمیان خنکاون بەڵام، لە ئەمساڵدا کە 8 مانگ و نییوی ساڵ ڕۆیشتووە هەشت گەنج خنکاون و ئەمەش بۆ خۆی زیادبوونی ڕێژەی خنکان دەخاتە ڕوو کە هێشتا ساڵ 4 مانگی ماوە.[1]
#14-09-2015#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,139
Donnez votre avis sur ce produit!