ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە پاسەوانانی سەرۆکی هەرێم و جێگرەکەی ئاشکرا دەکات.
ئاوێنە: حەنان فەتلاوی، سەرۆکی بزوتنەوەی ئیراده و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە ساڵانە 600 ملیار دینار لەبودجەی عێراق تەنها بۆ موچه و بەنزینی پاسەوانان خەرج دەکرێت.
فەتلاوی بەسۆمەرییە نیوزی ڕاگەیاندوە "ژمارەی ئه و فەوجانەی پاسەوانیی بەرپرسان دەکەن 28 فەوجن کە هەندێکیان هی بەرپرسەکانی پێشون".
هەروەها ئاشکرای کرد "سەرۆکی هەرێمی کوردستان 628 پاسەوانی هەیە کە مانگانە موچەکانیان دەگاتە 622 ملیۆن دینار، جێگری سەرۆکی هەرێمیش 429 پاسەوانی هەیە.
کۆی موچەی ئه و فەوجە تایبەتانە ساڵانە 169 ملیار دینار لەسەر عێراق دەکەوێت.
- 07-10-2015
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,551
Donnez votre avis sur ce produit!