کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان
خەلکی بەشەرەفی دەڤەری ڕاپەرین
بەناوی مەڵبەندی 24ی ڕێکخستنی ڕاپەرین، ئەوپەری نارەزایی و پەرۆشی خۆمان دەردەبرین سەبارەت بە ئاراستەگرتنی توندوتیژی ئەمرۆ 09-10-2015 لە خۆپیشادانەکەی شارۆچکەی قەڵادزێ، کە بەداخەوە شەهید و برینداری لە ڕیزی هاوڵاتیانی بێ داکۆکار لێکەوتەوە، ئێمە وەکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەمیشە لەگەڵ داوا ڕەواکانی خەلکداین کە ڕێوشوێنی مەدەنیانەی پیشەیی لە داواکارییەکاندا ڕەچاو بکرێت، زیان گەیاندن بە بنکە و بارەگاکانی حزب و حکومەت نابێتە چارەسەرێکی بنەرەتی بۆ گرفتەکان، بەلکو ڕێوشوێنی مەدەنیانە و شارستانیانە دەتواندرێت فشارێکی گەورەتر و کۆدەنگی زیاتر کۆ بکاتەوە بۆ پشتیوانی لەو داوا ڕەوایانە.
خوشک و برایانی خۆشەویست:
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پێناو باشکردنی باروگوزەرانی کۆمەڵانی خەلکی کوردستاندا هەموو هەولێک دەخاتە گەڕ و دەزانین کە قەیرانەکان بەشێوەیەک سەریان کێشاوەتە ناو ماڵی خەلک و پێویستی بە چارەسەر کردنی لێبڕاوانە هەیە.. چارەسەرێک لەسەر خواستی ئێوەی قوربانی بەخش بێتەدی، بەڵام دەبێت هەموومان لێپرسراوانە لە ئاستی ڕوداوەکاندا بین، بەتایبەت ئێستا کە ڕۆلەکانمان لە بەرەکانی پێشەوەی پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستاندا دژ بە درندەترین تیرۆریستی مێژوویی وەستاونەتەوە، ناوچەکە لە ئالوگۆرێکی خێرادایە، هەرجۆرە لە گرێژە نەچونێک لە پێشدا خەلکی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانەوە دەبێتە قوربانی و جارێکی دیکە دەبێت تاڵاوی شەری ناوخۆ بچێژین کە ئەمەش بە مەرگی هەموو دەستکەوتە مێژوویەکان کۆتایی پێ دێت.
ئێمە وەکو یەکێتی داوا دەکەین.. تاوانباران بدرێنە دادگا و ڕێوشوێنی یاسای بگیرێتە بەر.
لە کۆتاییدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەس و کاری شەهیدان دەکەین و داوای چاکبونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
مەڵبەندی 24ی ڕێکخستنی ڕاپەرین
09-10-2015
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,711
Donnez votre avis sur ce produit!