لە چاوپێکەوتنەکەدا کە لە گەڵ پێگەی ئەلجەزیرە ئەنجامیداوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد باس لە چەند نهێنیەکی ژیانی خۆی کردووە ڕایگەیاندووە: بەشێک لە ڕۆژنامەکان دەلێن گوایە من ژنێکی دەوڵمەندم، بەڵام بە پێچەوانەوە من ژنێکی دەوڵمەند نیم، تەنانەت جارێکیان ڕۆژنامەیەک نوسیبووی"گوایە من خاوەنی 20 ملیار دۆلارم".
لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پەردە لەسەر لایەنێکی شاراوەی ژیانی خۆی هەڵدەداتەوە دەڵێت: من شەڕم کردووە، بەڵام هەرگیز کەسم نەکوشتووە، ڕاستە چەکێکم پێدرابوو بۆ پارێزگاری کردن لەخۆم، دوای ڕاهێنان کردنیش فێربووم چۆن بەکاری بهێنم، بەڵام هەرگیز بەکارم نەهێنا.
لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا هێرۆ ئیبراهی ئەحمەد لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا چ نازناوێکی پێی خۆشە کە دەوروبەرەکەی بانگی بکەن وتویەتی: پێم خۆشە بانگم بکەن "دادە"، چونکە ئەمە گونجاوترە.
لە کۆتای چاوپێکەتنەکەدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد باس لە نەوە کچەکەی دەکات و دەلێت:هەرگیز داپیرەم ئامۆژگاری نەکردووم کە چی لەگەڵ نەوەکانم بکەم، بەڵام دڵنیام ئەوانیش دەجەنگن، جەنگەکانی ئێمە کۆتاییان نایەت".
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,362
Donnez votre avis sur ce produit!