لە ساڵی 1988 لە شارۆچکەی کۆیە لە دایکبووە. هەر لە کۆیە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و بەشی کوردی کۆلێژی زمانی زانکۆی کۆیەی تەواوکردووە. ئێستا مامۆستایە لە خوێندگەی دەرسیمی ئێواران.
لە ساڵی 2007 دەستیکردووە بە نووسینی هۆنراوە و چیرۆک، بەشداری دەیان کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەدەبی جەماوەری کردووە.
ساڵی 2009 لە کۆڕی چیرۆک خوێندنەوە، کە ڕێکخراوی ئەدەبی گەلاوێژ سازیکردووە لە ڕانییە، بەشداری کردووە و خەڵاتی یەکەمی وەرگرتووە بە چیرۆکی (بەهەشتی مێروولە) .
یەکێکە لەدامەزرێنەی گرووپی ئەدەبیی (قەڵەم)ە لە زانکۆی کۆیە لە ساڵی 2007، کە هەفتانە کۆڕیان بۆ کەسایەتییە زمانزانەکان و سیاسییەکان و یاساناسەکان ڕیکخستووە. خاوەنی چەند بابەتێکی ئەدەبییە لەسەر بەرهەمی شاعیران و ڕۆماننووسان. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/profile.php?id=100063732909189&locale=he_IL=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: هەڵمەت عوسمان=KTML_Link_Facebook_End=
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,447
Donnez votre avis sur ce produit!