سلێمانی لەگەڵ دروستکردنی لەسەر شێوازێکی پێشکەوتوو و بنەمایەکی شارستانی دروستکرا، و دروستکردنی گەرماویش یەکێک بووە لە شتە گرنگەکانی ئەم شارە، کە زۆربەیان لەسەر شێوازێکی ڕۆژهەڵاتی دروست کراون، وا لە خوارەوە ناوی ناوی گەرماوەکان و شوێنەکانیان و ناترەکان و خاوەن گەرماوەکاننتان پێ دەناسێنین:
گەرماوی وەسمان پاشای بابان شوێنی سینەما سیروان.
گەرماوی گازێ شوێنی گەرماوی سەرچناری ئێستا کە موڵکی دایکی حەمە ئاغای ئەورەحمان ئاغا بووە.
گەرماوی مەیان شوێنی قەیسەری محەی دگلی ئێستا.
ئەم سێ گەرماوەی لەسەرەوە ناوبران لە سەردەمی عوسمانیەکانەوە نەماون و ڕووخاون و هەندێ لە پیاوە بەتەمەنەکانی شار دەڵێن ئێمە مناڵ بووین لەگەڵ دایکمان دەچووینە ئەو گەرماوانە و ئەوکات پارە کەم بوو و ژنان لە جیاتی پارە دوو بۆ سێ هێلکەیان دادەنا.
گەرماوی فاتمەخان : تەنیشت سەرا کە موڵکی عەزمی بەگی بابان بووە. ســاڵی 1954 لە زەمانی عومەر عەلی موتوسوریفدا ڕووخاوە و خراوەتە سەر سەرا.
گەرماوی قــشــڵە : لە شەقامی مەولەوی موڵکی حەمە ئاغای ئەورەحمان ئاغا.کە لە ســاڵی 1974 شارەوانی تێکیداوە و کردی بە دووکان و بازاڕ، ئێستا شوێنی بازاڕی دەبۆکەیە.
گەرماوی شێخ مارف : تەنیشت بازاڕی سەلاحەدین، موڵکی شێخ مارفی نەقیب بووە و دوایی فرۆشرا و کوڕانی ێالحی ڕەشە کڕییان.
گەرماوی سورەت : لای مەیدانی (کا)یەکە موڵکی کەریمی عەلەکە بوو، ئەم گەرماوە دیوارەکانی هەمووی وێنەی پاڵەوان بوو بە سواری ئەسپ و قەڵغان و شیر و تیروکەوان بەدەستەوە و وێنەی ڕۆستەم و زۆراب و مار و باڵندە و درەختی هەمە جۆر بە گەچ لەسەر دیوارەکانی نەخشا و ڕەنگاوڕەنگ کردبوو. بۆیە بە حەمامی سورەت ناو دەبرا، و وێنەکانیش دەستکردی هونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن فەلاح بوو.
گەرماوی غەفور ئاغا (حەمامە بچکۆلەکە) : بەرامبەر گومرگە سووتاو بوو کە موڵکی غەفور ئاغای حاجی ئەوڵا بووە.
گەرماوی تــازە : بەرامبەر مزگەوتی حاجی مەلا عەزیز، سەرشەقام. موڵکی حاجی سەعید ئاغا بووە.
گەرماوی حاجی غەنی : کۆڵانی تەنیشت خانەقای مەولانا خالیدی نەقشبەندی.
گەرماوی حاجی ئەوڵا : سەرووی خانەقای مەولانا خالیدو موڵکی حاجی ئەوڵا بووە.
گەرماوی موفتی : لە سابونکەران، موڵکی عەبدول کەریم و باربارا ئەلەکە کە خوشک و برای کەریمی ئەلەکە لەگەڵ ماڵی موفتی