- لەسەر پردی شەهیدانی شاری کەرکووک گروپی هەڵوێست بەدروشمی (نا بۆ دزینی نەوت) خۆپیشاندانیان ڕێکخست.
- ژمارەیەک پێشمەرگەی فەوجی 2ی سەر بە لیوای 9ی هێزی پیادەی پێشمەرگەی کوردستان خۆپیشاندانێکیان بۆ باشتربوونی گوزەرانیان ئەنجامدا.
- لە خوێندنگەیەکی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک مامۆستایان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر پێدانی نیو مووچە و کەمکردنەوەی کرێی وانەبێژی.
- سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی مەخمور و گوێڕ، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی کانونی دووەمی 2016 ڕایانگەیاند ڕاپۆرتەکەی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، ناحەقیی تێدایە بەرامبەر پێشمەگە و دەشڵێن ناوچە سوننەکانی عەرەب لە لایەن پێشمەرگەوە پارێزراون و وێران نەکراوە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 12,571
Donnez votre avis sur ce produit!