محەمەد کەرکووکی
بە پێی ئامارێکی باوەرپێکراو، لە مانگی کانونی دووەمی 2016دا لە شاری کەرکووک و دەوروبەری 16 تەرم دۆزراوەتەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت پێ دەچێت زۆربەی کوژراوەکان خەڵکی شاری کەرکووک نەبن.
سەرچاوەیەکی ئەمنی شاری کەرکووک بە خەندانی ڕاگەیاند: بە پێی ئامارێکی باوەر پێکراو، تەنها لە یەکەم مانگی 2016 دا لە شاری کەرکووک و دەوروبەری 16 تەرم دۆزراوەتەوە.
وتیشی: یەکێک لە تەرمەکان کە دۆزراوەتەوە، تەرمی ئافرەتێک بووە و تەرمێکی دیکەش تەرمی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان بووە و سەرجەم تەرمەکانی دیکەش لە ڕەگەزی نێر بوونە و لە شاری کەرکووک و دەوروبەری بە کوژراوی دۆزراونەتەوە.
ئەوسەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد کە ئه و کەسانەی کوژراون تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 60 ساڵدا بووە و سەرجەمیان بە فیشەک کوژراون، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی لە کاتی دۆزینەوەیاندا هیچ ناسنامەیەکیان پێ نییە، بۆیە دەست بەجێ تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەرکووک دەکرێن بە مەبەستی پشکنین و ناسینەوەیان.
ئەوسەرچاویە کەپێی باش نەبوو ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەشی ڕایگەیاند، پێدەچێت زۆربەی ئه و کەسە کوژراوانە خەڵکی شاری کەرکووک نەبن و لە دەرەوەی کەرکووک بکوژرێن و بۆ لەکەدارکردنی هێزە کوردییەکان لە سنوری پارێزگای کەرکووک فرێیان دەدەن.
خەندان بۆ ئاشکرا بوونی ناوی تەرمەکان، پەیوەندی بە سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی کەروکوکەوە کرد، ئه و سەرچاوەیە هەواڵەکەی بۆ خەندان پشتراستکردەوه و ڕایگەیاند: لە کۆی ئه و 16 تەرمە تەنها شەش تەرمیان ڕادەستی خانەوادەکانیان کراوەتەوە و لە ئێستادا 10 تەرمی نەناسراو لە پزیشکی دادی کەرکووکه و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ کەسێک سەردانی بەشی پزیشکی دادی کەرکووکیان نەکردووە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمەکان.
- 01-02-2016
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,688
Donnez votre avis sur ce produit!