- هەرسێ فراکسیۆنی (یەکێتی و گۆڕان و خزمەت) بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای #هەولێر#-یان کرد کە لەسەر گرانی نرخ لەبازاڕ و سیستمی نوێی مووچە و قەیرانی دارایی بەرێوەدەچێت.
- وەزیری بەرگری تورکیا جەختیکردەوە لەوەی بەردەوامبوون لە بۆردوومانکردنی بنکەکانی یەپەگه، هەروەک ئەوەی ڕەتکردەوە کە سەربازانی تورکیا چووبێتنە ناو خاکی سوریاوە.
- پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#)، لە ڕێگەی نامەیەکەوە داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان UN، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەوروپا دەکات، لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە شارۆچکەی جزیرێی سەر بە شرناخی باکووری کوردستان بکۆڵنەوە.
- یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) لە پێشڕەویەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری ئەعزاز بەردەوامن و بەشێکی زۆری شارۆچکەیەکی تریان لە نێوان شارەکانی ئەعزاز و حەلەب کۆنترۆڵکرد و تۆپخانەکانی تورکیاش لە بۆردوومان کردنی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 11,867
Donnez votre avis sur ce produit!