بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سەر لە بەیانیی ڕۆژی هەینی 4ـی 3ـی 2016 تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی بەرفراوانیان کردە سەر سەنگەرە پۆڵایینەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە و لە چواڕیانی کەسکێ و ئەسکی موسڵ. سوپاس بۆ خودای مەزن ئەو هێرشەی تیرۆریستان لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان تێکشکێندرا و زیانێکی گەورە لە دوژمن درا و پێشمەرگە داستانێکی کەم وێنەی لە بەرانبەر تیرۆریستان تۆمار کرد.
بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنە مەزنە پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و هەموو پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم. سوپاسی فەرماندە و پێشمەرگەکانی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە و فەرماندەیی زێرەڤانی و فەرماندەیی دهۆک و فەرماندەیی هێزی پشتیوانی و لەشکری ڕۆژی ڕۆژئاوا و هێزی ئیحتیاتی ڕۆژئاوای دیجلە دەکەم و دەستخۆشیان لێ دەکەم کە بەشداری ئەو سەرکەوتنە بوونە و دوژمنیان تێکشکاندووە و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم.
بە پێویستی دەزانم سوپاسی هێزی هاوپەیمانان بکەم کە بە پشتیوانیی ئاسمانی پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون. پێزانینی بێ سنوورم هەیە بۆ دلێری و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە لە گشت میحوەرەکانی شەڕی بەرگریکردن لە گەل و نیشتیمان. هەتا گەلی کوردستان خاوەنی ڕۆڵەی چاونەترس و ئازای وەک ئێوە بێت، هەمیشە سەرشۆڕی و شکست بۆ دوژمنان و ناحەزان دەمێنێتەوە.
هەر بمێنن بۆ کورد و کوردستان و هیوای تەمەندرێژی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مەسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
04-03-2016
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,665
Donnez votre avis sur ce produit!