هونەرمەندی شانۆکار (مەعروف شێخانی)
هونەرمەندی ماندوونەناس و خاوەن ئەزموونی چەندین ساڵەی هونەری شانۆ کە لە شاری #کۆیە# بە کە بە (کۆڵەگەی شانۆ) ی کۆیە ناسرابوو.
ناوی تەواوی (مەعروف عەبدولڕەحمان مەعروف شێخانی) یە لە هەمان بنەماڵەی هونەرمەندی گەل (تایەر تۆفیق شێخانی) یە و بن ئامۆزان لە ساڵی 1924 لە کۆیە لەدایک بووە تەنیا قۆناغی سەرەتایی خوێندبوو بەڵام بە هەوڵی خۆی وەک دەرچوێکی ئەکادیمی و خاوەن ڕۆشنبیری بەرز بوو. ئەم هونەرمەندە تەنەکەچی بوو بە پیشە بۆیە بە (وەستا مەعروف) ناسرابوو ئەم دوکانە بو بووە شوێنی کۆبوونەوە و بەیەک گەیشتنی هونەرمەندانی شانۆ و قسەو گفتوگۆی هونەری بۆ هونەرمەندانی کۆیە وەک و چایخانەی (#مەچکۆ#) ی هەولێر (شەعب) ی سلێمانی وابوو. وەستا مەعروف خێزاندار بوو لە گەڕەکی (ئیسکان) دەژیا تەنیا خاتوو (ئیلهام) منداڵی بوو.
لە #02-02-1973# بەشی شانۆیان لە ناو #تیپی باواجی# کردەوە و تا ئەو ڕۆژەی کۆچی دوایی کرد هەر ئەندام بوو لەو تیپەو بەشداری هەموو کارەکانی کردووە.
لە 1982 تیپی شانۆی (حاجی قادر) یان دامەزراندووە و سەرۆکی تیپەکەش بوو.
لە 1-10-1991 تیپی (شانۆی کۆیە) ی لەگەڵ چەند هونەرمەندێک دامەزراندوو سەرۆکی تیپەکەش بوو.
هەزاران مخابن لە 22-05-1996 ئەم هونەرمەندە گەورەیە ماڵاوایی لێ کردین.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 11,634
Donnez votre avis sur ce produit!