گرووپێکی سەربەخۆیە، لە ساڵی 2011 لە شاری سلێمانی لەلایەن کۆمەڵێک ژەنیاری گەنجەوە دامەزراوە. (ئامانجی ئەم گرووپە خزمەتکردنی گۆرانی و موزیکی کوردییە و کارکردنە لەسەر کلتوور ڕەسەنایەتی و بەها مرۆییەکان)خاوەن کۆمەڵێک کۆنسێرتن بۆ هونەرمەندان (سوارە محەمەد و عەدنان کەریم) و کۆمەڵێک هونەرمەندی تر، لە دەرەوەی کوردستان لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆنسێرتیان کردووە، دواتر لە شاخی کۆڕەک کۆنسێرتی تایبەتی موزیکیان کردووە. دواتر لە زانکۆی سلێمانی و لە کۆلێژی هونەر کۆنسێرتی موزیکیان کردووە.
ئەندامانی گرووپ:
1-ئیبراهیم نەقدیان: کەمانچە 2- ڕێبین سالار: سەنتوور، 3- دانا محێدین: تار و سێتار، 4-عەبدوڵڵا ئەمین: تار،
5- ڕەوەند کەمال: عود، 5-جەنگین جەمال: زەڕب، 6- بەڕێز نەورۆز مەولوود: دەف
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,741
Donnez votre avis sur ce produit!