- شەوی ڕابردوو، پێش کاتژمێر 12 ئاگرێک لە شاخی ئەزمەڕی سلێمانی کەوتەوه و کۆنترۆڵکردنی ماوەی پێنج کاتژمێری خایاند. ڕێکان جەمال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری و شارستانی سلێمانی بەخەندانی ڕاگەیاند، دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراون و بە "ئەنقەست" کراوەتەوە. لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا سێ کارمەندی بەرگری شارستانی بەهۆی تێکچونی تەندروستیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکە هەموو تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی و پۆلیسی سلێمانی و شارەوانی و بەشێک لەهاوڵاتیانیش بەشداریان کرد. لەم ئاگرەدا زۆرتر لە 1000 دار سووتان.
- ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەمێک لەمەوبەر بەدەنگی 23 ئەندام دەستلەکارکێشانەوەی ئاسۆ فەرەیدونی لەپۆستی پارێزگاری سلێمانی پەسەندکردو دەنگیدا بە هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ شوێنگرتنەوەی.
- پێنج ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی فراکسیۆنێکی دیکەیان دروستکرد، بەهۆی ناڕازیبوونیان لە گۆرینی کاندیدی حزبەکەیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەن.
- یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کشانەوەی هێزەکانی لە مەنبەج ڕاگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا دژی داعش دەڵێت کشانەوەی ئەو هێزانە خۆئامادەکردنە بۆ ئازادکردنی کۆتایی شاری ڕەققە.
- ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە کوژرانی 25 سەربازی سوپای تورکیای لە چەند ناوچەیەکی جیاجیا ڕایگەیاند.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,922
Donnez votre avis sur ce produit!